نەبوونی مەیدانی ئاژەڵان گرفتی بۆ خاوەن ئاژەڵەکانی ھەڵەبجە دروستکردووە

22/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نەبوونی مەیدانی ئاژەڵان گرفتی بۆ خاوەن ئاژەڵەکانی ھەڵەبجە دروستکردووە و لە سەر شەقام و لە ناوچەی نیشتەجێبوون ئاژەڵەکانیان دەفرۆشن.

ئەوەش دیمەنێکی ناشارستانی بە شارەکە بەخشیووە و لە ئێستاشدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە ٤ ھەزار ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان فرۆشراون و شارەوانی ھەڵەبجەش دەڵیت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە ئامادەن زەوی تەرخان بکەن، بەڵام پێوستە خاوەن ئاژەڵەکان بە ڕەسمی داواکاری بۆ دابینکردنی شوێن پێشکەش بکەن.