بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان پشگیری بڕیارەکانی سەرۆکی یەکێتی دەکات

12/02/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ بڕیار و راسپاردەکانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەربڕی و بە ھەنگاوێکی مێژوویی ناوبرد.

مەکتەب سیاسی بزوتنەوی رزگاری دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە دوای ھەڵبژاردن و دەست بەکاربوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەک سەرۆکی یەکێتی چەندین ھەنگاو و بڕیار داوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەرقەراربوون و ئاسودەیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

دەشڵێت، ئەوان وەکو بزورتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان پشتیوانی لە بڕیارەکانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن و بە ھەنگاوێکی مێژووی ناودەنێن و بە خزمەتی خەڵکی کوردستانی دەزانن. 

بزوتنەوەی رزگاری وتیشی، ھیوادارن سەروەری یاسا بەرقەراربێت دوور لە دەست تێوەردان و بەرژەوەندی ھیچ لانێک و داوا لە لایەن سیاسیەکان و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەن پشتیوانی و ھاوکاری سەرۆکی یەکێتی بن لە پێناوی بەدیھێنانی مافە زەوتکراوە.