بەریتانیا سزای بەسەر چوار ئیسرائیلی توندڕەودا سەپاند لە کەناری رۆژئاوا

12/02/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەریتانیا سزای بەسەر چوار ئیسرائیلی توندڕەو سەپاند کە ھێرشی توندوتیژیان بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە کەناری رۆژئاوای فەڵەستین ئەنجامدابوو.

لە چوارچێوەی رێکارەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ رێگرتن لە توندوتریژییەکان لە کەناری رۆژائاوای فەڵەستین، بڕیاردرا ماڵ و موڵکی ئەو چوار ئیسرائیلییە توندڕەوە لە دەرەوەی وڵات بلۆک بکرێت.

دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، بەشێک لە دانیشتوانی کۆمەڵگە زۆرە ملێکانی ئیسرائیل، زۆربەیکات بە چەک ھەڕەشە لە فەڵەستینییەکان دەکەن و ناچاریان دەکەن زەویەکانیان بەجێبھێڵن کە ھی ئەوانە.

بەوتەی کامیرۆن، ئەو ھەڵسوکەوتانە نایاسایی و جێی قبوڵکردن نین، بەپێویستیشیزانی ئیسرائیل رێوشوێنی بەھێزتر بگرێتەبەر و کۆتایی بە توندوتیژیی بەرامبەر بە دانیشتوانە رەسەنەکانی فەڵەستینیەکان بھێنێت لە کەناری رۆژئاوا.

مانگی رابردوو ئەمریکا بە ھەمانشێوە سزای بەسەر چوار ئیسرائیلیدا سەپاند کە تۆمەتبار بوون بە ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە فەڵەستینیەکان لەکەناری رۆژئاوا.