مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک دەکرێت

22/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک مەترسی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک دەکات و ھۆکارەکەشی بۆ پابەند نەبوونی ھاوڵاتیان بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان دەگەڕێنێتەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوکیش دەڵێت، لە جەژنی قورباندا تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی زیادیکردووە و ئەنجامەکەشی لە دوای جەژن دەردەکەوێت.