کۆریای باکور پەرەپێدانی سیستمێکی نوێی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی موشەکی بالیستی راگەیاند

12/02/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆریای باکور پەرەپێدانی سستمێکی نوێی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی موشەکی بالیستی و موشەکھاوێژە جۆراوجۆرەکان راگەیاند.

ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکور رایگەیاند، ئەکادیمیای زانستی بەرگری، سەرکەوتوو بووە لە پەرەپێدانی سستمێکی نوێ کە لە رێیەوە دەتوانرێت کۆنترۆڵی موشەکە بالیستیەکان و موشەکھاوێژە جۆراو جۆرەکان بکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، سیستمەکە رۆژی ١١ ی ئەم مانگە تاقیکراوەتەوە و گۆرانکارییەکی جۆریی لە ھێزی سوپادا دروست دەکات.

سەرەتای ئەم مانگە دەستەی ئەرکانی کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باکور موشەکی باڵداری لە دەریادا تاقیکردووەتەوە و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵاتەکەش داوای لە سوپاکەی کردووە ئامادەکارییەکان بۆ جەنگ  فراوانتر بکەن.