ئەمساڵ ئەمریکا ٦٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر وەردەگرێت

04/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا وەرگرتنی کۆچبەران زیاد دەکات و ئەمساڵ ٦٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر وەردەگرێت.

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، بە بریاری جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر پێداچوونە بە سیاسیەتی وەرگرتنی کۆچبەراندا دەکرێت و ژمارەی وەرگرتنی کۆچبەران دەگەیەندرێتە ئاستێکی مێژوویی، بە جۆرێک ئەمساڵ ٦٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر وەردەگیرێن و ساڵی داھاتووش ژمارەکە دەگەیەندرێتە ١٢٥ ھەزار کۆچبەر، ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد تڕەمپ، ساڵانە تەنھا ١٥ ھەزار کۆچبەر مافی مانەوەیان لە ئەمریکا پێدەدرا.


گۆڕانکاری لە سیاسیەتی وەرگرتنی کۆچبەرانی لە ئەمریکا، دوای ئەوە دێت جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوامی بە سیاسەتی دۆناڵد تڕەمپ دەدات، بۆ وەرگرتنی ١٥ ھەزار کۆچبەر لە ساڵێکدا بەڵام ئەو بڕیارە کاردانەوە و نیگەرانی گەورەی لێکەوتەوە.