سۆران عومەر: بەشدارینەکردنی کورد لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران شیعەکانی توڕەکردووە

11/02/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بەشدارینەکردنی فراکسیۆنە کوردیەکان لەکۆبونەوەی ١٠ی ئەم مانگە فراکسیۆنە شیعەکانی نیگەران کرد و دەڵێن، لە ھەمواری یاسای بودجەدا دژی کورد ھەڵوێست وەردەگرن.

سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بایکۆتکردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەلایەن بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکانەوە لایەنە شیعەکانی توڕەکردووە و ھەڕەشەی ئەوەیان کردووە لە ھەمواری یاسای بودجەدا دژی کورد ھەڵوێستیان دەبێت.

دەشڵێت، بەشدارینەکردنی سوننەکانیش گرفت بۆ پێدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن بە ئەوان دروست دەکات.

دەشڵێت، لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو یاداشتێکیان پێشکەشکردوە و تیایدا ھاتووە، ئەوەی ئێستا لەعێراق رودەدات شەڕێکی رانەگەیەندراوە و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان ھێنراونەتە عێراق و ھەرێمەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران و تورکیا بە موشەک ھێرشدەکەنە سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی و کشتوکاڵی و پێویستە عێراق پارێزگاری لە سەروەری خۆی بکات و رێککەوتنی نوێ لەگەڵ ھاوپەیمانان بکرێت.