وەزیری دەرەوەی ئێران: پێشھاتەکانی شەڕی غەززە بەرەو چارەسەری سیاسی ھەنگاو دەنێن

10/02/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر پێشھاتەکانی شەڕی غەززە، لە بەیروت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە و رایگەیاند، پێشھاتەکانی شەڕی غەززە بەرەو چارەسەری سیاسی ھەنگاو دەنێن.

ئەمیر عەبدوڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیروت لەگەڵ نەجیب میکاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  پێویستە چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕی غەززە بدۆزرێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل جەنگ بە تاکە چارەسەر دەزانێت بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسەکە.

وتیشی، لەسەر پرسی فەڵەستین گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە دەکەن و شەڕ چارەسەر نییەو پشتیوانی لە ھەر دەستپێشخەرییەک دەکەن بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە، جەختیلەوەشکردەوە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەبێتە رۆژی کۆتایی بنیامین ناتانیاھۆ.

عەبدوڵاھیان وتیشی، لوبنان بەرەی پێشەوەی میحوەری بەرگرییە و ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەبێتە رۆژی کۆتایی بنیامین ناتانیاھۆ.