سەلوان مۆمیکا بەھۆی پێدانی زانیاری ھەڵەوە بووە دیپۆرتی عێراق دەکرێتەوە

07/02/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای کۆچ لە ستۆکھۆڵم رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە سەلوان مۆمیکا دیپۆرت بکرێتەوە و داواکاری پەنابەرێتیەکەی رەتبکرێتەوە.

دادگای کۆچی ستۆکھۆڵم رایگەیاند، سەلوان مۆمیکا دیپۆرتدەکرێتەوە بەھۆی پێدانی زانیاری ھەڵە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە سویدا. 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، مافی مانەوەی کاتی سەلوان مۆمیکا لە چەند ھەفتەی داھاتوودا تەواو دەبێت و درێژناکرێتەوە و پێنج ساڵ قەدەغەی گەشتیشی بۆ سوید بەسەردا دەسەپێندرێت. 

لای خۆشیەوە سەلوان مۆمیکا رایگەیاندووە، تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەگرێت، بەڵام بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دەرکراوە و داواکاریەکی رەتکراوەتەوە.

سەلوان مۆمیکا ھاوڵاتییەکی عێراقییە و ساڵی رابردوو چەند جارێک قورئانی پیرۆزی سوتاند، بڵاوبونەوەی وێنە و ڤیدیۆی سوتاندنی قورئانی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا و حکومەتی عێراق داوای دیپۆرتکردنەوەی سەلوانی دەکرد.