بەھۆی نەبوونی ئاو دانیشتوانی ناحیەی دارەتوو خۆپیشاندانیان کرد
کوردسات نیوز
دانیشتوانی ناحیەی (دارەتوو)ی ھەولێر بەھۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە خۆپیشاندانیان کرد و دەڵێن، ماوەی ٥ ڕۆژە ئاویان نیە و بەرپرسانیش وەڵامیان نادەنەوە.
ھەروەھا دەڵێن، سەردانی بیرەکانیشیان کردووە و وتوویانە ئاو بەردراوەتە بەڵام ئاو بۆ گەڕەکەکانی ئەوان نەھاتووە.
ئاماژەیان بەوەشدا، چەندین جار تەلەفۆنیان بۆ بەرپرسان کردووە وەڵامیان نادەنەوە و ئاوی تانکەریش بۆ کڕین دەستناکەوێت.
|