فاوچی: ھێشتا ڤاکسینەکان بۆ کۆرۆنا کاریگەرن

21/07/2021
ئەنتۆنی فاوچی ڤاکسین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنتۆنی فاوچی پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ھێشتا ڤاکسینە رێگە پێدراوەکان بەرێژەی ٩٠% کاریگەرن بۆ کەمکردنەوەی رێژەی گیان لەدەستدانی توشبووان بە کۆرۆنا.


فاوچی لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پیران رایگەیاند،  لە ھەفتەی رابردوودا تێکڕای گیان لەدەستدانی رۆژانە لە ئەمریکا گەیشتۆتە ٢٣٩ کەس ، ئەوەش بەرزترینە بەراورد بەو رێژەیەی لە ھەفتەی رابردوو تر تۆمار کراوە.
جەختیشی کردەوە، ٨٠%ی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن لە جۆری دەلتایە.