کچانی بەرازیل ئامادەکاری بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکەن

21/07/2021
بەرازیل ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەڵبژاردەی کچانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی کچانی تۆپی پێی بەرازیلی بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان لە شاری سیندای ژاپۆن بۆ یەکەم یاریی خۆیان لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بەرامبەر ھەڵبژاردەی چین . ی بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان لە شاری سیندای ژاپۆن بۆ یەکەم یاریی خۆیان لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بەرامبەر ھەڵبژاردەی چین .

مارتای ئەستێرەی یەکەمی بەرازیل و کە شەش جار خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی بردووەتەوە , لەم پاڵەوانێتییەدا سەرکردیەتی یاریزانە لاوەکانی سامبا دەکات .
راھێنەری تیپەکەش بیا سۆندھاگە کە پێشتر دوو جاری میدالی ئاڵتونی بەدەست ھێناوە لە ئۆڵۆمپیادەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ کاتێک راھێنەری ھەڵبژاردەی کچانی ئەمریکا بوو .
ھەڵبژاردەی بەرازیل دوو جار مێدالی برونزی بەدەست ھێناوە لە ئۆڵۆمپیادەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨ و چاویان لەوەیە لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ میدالی ئاڵتونی لە مل بکەن .
بەرازیل لە ئۆڵۆمپیاد کەوتووتە کۆمەڵەی شەشەمەوە بەرامبەر ھەڵبژاردەکانی چین و ھۆڵندا و زامبیا یاریی دەکات .