گواردیۆلا: چەند ساڵێکە چاوەڕێی ئەم ساتە دەکەین

03/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پیپ گواردیۆلای راھێنەری یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند، یاریزانانی یانەکە ماوەی چەند ساڵێکە چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەی بگەن بەم قۆناغەی چامپیۆنس لیگ و ئاماژەی بەوەشدا دەزانن پێویستە چی بکەن بۆ ئەوەی بگەنە یاری کۆتایی.

پیپ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە وتی، ھەشت بە شانازی دەکەم، بۆ زۆرێک لە ئێمە یەکەم جارە لەم قۆناغە بین، بۆیە ھەوڵ دەدەین ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی براوەبین.

سەبارەت بە شکستەکانیشی لەگەڵ بایرن مونشن لە قۆناغی پێش کۆتایی پیپ وتی: ھەموو یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جیاوازن، بەرامبەر بە بارسا و ریاڵ شایەنی ئەوە نەبووین سەربکەوین، بەڵام بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ زۆر نزیک بووین، ئەمساڵیش لە دۆخێکی باشداین.

 

سەبارەت بەوەی ئەو یارییە گەورەترین یارییەتی لەگەڵ مان سیتی پیپ رایگەیاند: نازانم، بەڵام ئەمە یەکەم جارە دەگەینە ئەم قۆناغە، لەم جۆرە یارییانە پێویستت بەوەیە ئارام بین و بزانیت چی دەکەیت، ھەمووان گرنگی یارییەکە دەزانن و چەند ساڵێکە چاوەڕێی ئەم ساتە دەکەین.

سەبارەت بە رکابەرەکەشیان گواردیۆلا وتی: پاریس ھاوشێوەی یاری چون مەتریسدارە، دەتوانن بەباشی بگەڕێنەوەو راھێنەرێکی زیرەکیان ھەیە، نازانم چی دەکەن، بەڵام ویستی گەورەیان بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی ھەیە، ئێمە سەرنجمان لەسەر خۆمانە، پێویستە بەباشی بەرگری بکەین و گۆڵیش بکەین، دەزانین پێویستە چی بکەین بۆ ئەوەی براوەبین.

سەبارەت بە شکستیان لە وەرزی رابردوو پیپ وتیشی: ژیان ھەمیشە ھەلێکی ترت پێدەبەخشێت، بۆیە ئێمە لێرەین، ھەمیشە ئارەزوم لەوەیە لە رابردووەوە فێربم، رەنگە ئەم یارییەش بدۆڕێین بەڵام دوای ئەوە ھەوڵ دەدەینەوە.