نێیمار: یەکەم جەنگاوەر دەبم بۆ ئەوەی یاری گەڕانەوە بجەنگم

03/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دوپاتی کردەوە متمانەی تەواوی بەھیوای تیپەکەی ھەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکەی یاری چون بەرامبەر بە مان سیتی و ئاماژەی بەوەشدا یەکەم جەنگاوەر دەبێت بۆ ئەوەی بۆ سەرکەوتن بجەنگێت لەو یارییەدا.

نێیمار لە لێدوانێکی بۆ پێگەی رەسمی یانەکەی وتی، پێویستە پێش ئەم یارییە گرنگە پشوویەکی باش بدەین و دواتر ھەموو سەرنج بخەینە سەر شێوازی سەرکەوتن لە یاریەکە.

وتیشی، لە یاری چون یارییەکی قورسمان بەرامبەر بە مان سیتی کرد، بەڵام پێویستە باوەڕمان بەخۆمان بێت، ئەمەش ھەرچەندە ھەموو ژمارەکان دژی ئێمەن.

سەبارەت بە ھیوای تیپەکەشی وتی، پێویستە ھەموو پاریسیەکان باوەڕیان پێمان ھەبێت، من لە ھێڵی پێشەوەو یەکەم جەنگاوەر دەبم بۆ ئەوەی لەو یارییە بجەنگم بۆ تیپەکە.

راشیگەیاند، ھەموو توانایەکم لەم یارییە دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی ئەنجامە بگۆڕین تەنانەت ئەگەر پێویست بکات لە ناو یاریگا بمرین.