گابرێل ھاینز لە ئەرکی راھێنەرایەتی کردنی ئەتەلەنتا یونایتد دورخرایەوە

19/07/2021
ئەتەلەنتا یونایتد
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای تەنیا ١٣ یاریی لە سەرکردایەتی کردنی تیپەکەی ، یانەی ئەتەلەنتا یونایتد بە شێوەیەکی رەسمی گابرێل ھاینزی ئەرژەنتنینی لە ئەرکی راھێنەرایەتی کردنی یانەکە دورخستەوە .

ھاینز کە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید کردووە ، لە ١٣ یارییدا لەگەڵ ئەتەلەنتا تەنیا دوو سەرکەوتنی بەدەست ھێنابوو و چوار شکست و حەوت یەکسان بوونیشی ھەبوو .

دارین ئیلیس سەرۆکی یانەی ئەتلەنتا یونایتد بە سایتی رەسمی یانەکەی راگەیاندووە کە نەیان ویستووە لەم کاتەی خولی ئەمریکیدا بڕیاریکی لەو جۆرە بدەن ، بەڵام پێیان وایە ئەم ھەنگاوە پێویست بووە بۆئەوەی تیپەکەیان لەو قەیرانە رزگار بکەن کە تێی کەوتوون.

جگە لە ئەنجامە خراپەکانی لە خولی ئەمریکی ، گابرێل ھاینز لەگەڵ چەند ئەستێرەیەکی تیپەکەشی کێشەی ھەبووە لە نێوانیاندا مارتینێزی ھێرشبەرەیان کە بە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەش دادەنرێت .

مارتینێز لە ٩١ یارییدا لە خولی ئەمریکا توانیویەتی ٧٩ گۆڵ تۆمار بکات .