حکومەتی ھەرێم نوێنەر بۆ وردبینیکردنی داھاتەکان دیاریدەکات

03/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی ھەرێم نوێنەرێک بۆ وردبینیکردنی داھاتەکان دیاریدەکات و داواش لە حکومەتی عێراق دەکات رێکارەکانی جێبەجێکردنی بودجە بگرێتەبەر.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی حەوتی نیسانی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران ھەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر. 

راشیگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەشدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم، بەمەبەستی دانانی پلانی ھاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داھاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری ھەرێمی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردوە، داواش لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات ھەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی عێراق.