ئێران: ڤاکسینەکەمان توانای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنای دەلتای ھەیە

18/07/2021
ئێران کۆرۆنای دەلتای
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئێران دەڵێت، ئەو ڤاکسینەی بەرھەمیان ھێناوە توانای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنای دەلتای ھەیە .

"محەمەد رەزا ساڵحی" مامۆستای زانکۆی تاران بۆ زانستە پزیشکییەکان و نەخۆشییە گواستراوەکان رایگەیاندووە ، بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامیان داوە ، دەرکەوتوە ڤاکسینی بەرەکەتی ئێرانی ، توانای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنای دەلتای ھەیە و ئەو کەسانەی دوو ژەمی ئەو ڤاکسینەیان وەرگرتوە بەرگری تەواویان پەیدا کردوە دژی کۆرۆنای دەلتا، باسی لەوەشکردووە ڤاکسنە ئێرانییەکە توانای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنای بەریتانی و ئەفریقیشی ھەیە .