ھاوسەرۆکانی یەکێتی و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە

03/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ د.بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوەو لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو دەکەنەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە جێگەی ڕەزامەندی ھەمووان بێت

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەگەڵ ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی پێشوازیمان کرد لە د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان. 
رشیگەیاندووە، ئاماژەمان بە گرنگی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆککۆمار کرد بۆ کارکردن لەسەر یەکخستنی ڕیزەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور، کە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان لەخۆ بگرێ، سوپاسی د.بەرھەممان کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی کە تیادا سەرکەوتوو بووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی کە پێشتر ھاتوونەتە پێش و تێپەڕاندنی کێشەکان بە شێوەیەکی ژیرانە کە خێر و بەرژەوەندیی گەلی تیادا بێ بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە. 
لاھور شێخ جەنگی دەشڵیتباسمان لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد و ڕامانگەیاند کە ھەڵبژاردنی داھاتوو ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەھێز بۆ داھاتووی عێراق و ھەرێمی کوردستان. 
ئاشکراشیکردووە جەخت لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو دەکەینەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، کە جێگەی ڕەزامەندی ھەمووان بێت. 
وتیشی، باسمان لە بەستنی ھاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، بە ھەنگاوێکی گرنگمان لە قەڵەمدا بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و بەدەستھێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە بەغدا.