ئابوری ئیمارات لە داکشانەوە بەرەو بووژاندنەوە دەچێت
کوردسات نیوز
لە ساڵی ٢٠٢١ دا ئابووری ئیمارات لە داکشانەوە بەرەو بووژاندنەوە دەچێت.
سەنتەری فیدڕاڵی ئیمارات بۆ کبێڕکی و سەرژمێری سەبارەت بە داکشانی ئابووری ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٦.١ % بووە لەگەڵ زیانگەیاندن بە چەندین سێکتەری نانەوتی گرنگ داکشانەوەی بە خۆوە بینیوە لەوانە سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی ٢٣.٦ % و بازرگانی تاک و کۆ بەڕێژەی ١٣.١ % و پیشەسازی و بنیادنان بەڕێژەی ١٠.٤ % دابەزیوون لە ساڵی ٢٠٢٠ دا .
بانکی ناوەندی ئیماراتی ئاماژەی بە گەشەی ئابووری داوە، کە چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بە ڕێژەی ٢.٥ % زیاد بکات .
|