لیژنەی پەروەردە: ٩٠٪ ی ئەو بڕوانامەی لە دەرەوەی عێراق دەدرێتە خوێندکاران باوەڕپێکراو نین

03/05/2021
رەوشی خوێندن و پەروەردە لە عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند رێژەی لە سەدا ٩٠ی ئەو بروانامەی لە دەرەوە دەدرێتە خوێندکارانی خوێندنی باڵا، راستەقینە و باوەرپێکراو نین .

ڕیاز مەسعودی ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە ، رەوشی خوێندن و پەروەردەو خوێندنی باڵا لە عێراق بەرەو ئاراستەیەکی خراپ دەروات و رێژەی لە سەدا ٩٠ ی ئەو بروانامانەی کە دەدرێنە خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ، ڕاستەقینە نین و خوێندکاران لە دەرەوە بە بێ دەوام کردن و بەھۆی پارەوە لە زانکۆ دان پێدا نەنراوەکانەوە وەری دەگرن .