کێبڕکێ چین بۆ گەیشتن بە ئابووری یەکەمی جیھان لە ساڵی ٢٠٣٥ دا

03/05/2021
چین ئابووری یەکەم
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

توێژینەوەی بانک ئۆف ئەمەریکا دەریخستووە چین لە توانایدا ھەیە قەبارەی ئابووریەکەی دووھێندە زیاد بکات تا ساڵی ٢٠٣٥ و بەمەش پێش ئەمەریکا دەکەوێت و دەبێتە خاوەن ئابووری یەکەمی جیھان، بۆ ئەم مەبەستەش پێوویستە کۆی بەرھەمی ناوخۆی چین بە ڕێژەی ٤.٧ ٪ ساڵانە و بۆ ماوەی ١٥ ساڵی داھاتوو بەردەوام زیادبکات .

ئابووری ئەمریکا بەھۆی کۆرۆناوە لە ٢٠٢٠ دا بەڕێژەی ٣.٥٪ داکشانی بە خۆوە بینیوە و سندوقی نەختی نێودەوڵەتیش پێشبینی دەکات بارودۆخی ئابووری ئەمریکا پێچەوانەی ساڵی پاربێت و بۆ ئەم ساڵ بە ڕێژەی ٥.١٪ زیاد بکات.