تا ئێستا ١١ زیندانیی کە لە گرتوخانەکەی موسەننا ھەڵاتبوون دەستگیرکراونەتەوە

03/05/2021
وەزارەتی ناوخۆی عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنەوەی دوو زیندانیی تری ڕاگەیاند، کە لە گرتوخانەیەکی موسەننا ھەڵاتبوون .

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، دوو زیندانیی تر کە  لە گرتوخانەی ھیلالی پارێزگای موسەننا ھەڵاتبون ، دەستگیرکراونەتەوە ،بەو شێوەیەش  لە کۆی ٢١ زیندانیی کە لە گرتوخانەکە ھەڵھاتبون ١١ یان دەستگیرکراونەتەوە .


ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھەڵاتنی ٢١ زیندانیی لە گرتوخانەی ھیلالی پارێزگای موسەننا ڕاگەیاند ، کە سەرجەمیان تۆمەتباربون بە دۆسیەکانی ماددەی ھۆشبەر، ڕاستەوخۆش دوای ڕوداوەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ لێکۆڵینەوە پێکھێنرا