ئەمریکا رێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ ئازادکردنی زیندانییە بیانییەکان رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھەواڵی رێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران، بۆ ئازادکردنی زیندانییە بیانییەکان، بەرامبەر ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوە رەتدەکاتەوە.
دوای ئەوەی تەلەفیزیۆنی رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ئێران و ئەمریکا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ڤییەنا، ڕێککەوتوون لەسەر ئازادکردنی زیندانییە بیانییەکان و ئەوانەی بەتۆمەتی لایەندارێتی بۆ وڵاتانی خۆرئاوا لە ئێران زیندانیکراون، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا و بەریتانیا، بڕی حەوت ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوە ئازاد بکەن.
لەوبارەیەوە " نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ھەواڵی رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دوورە لە راستییەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە دانوستانی وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، لە شاری ڤییەنا بەردەوامە و باس لە بەرەوپێشچوون لە ڕەوتی دانوستانەکان دەکرێت.
|