داوا دەکرێت خوێندن لە پارێزگای بەسرە بە ئەلکترۆنی بکرێت

03/05/2021
خوێندنگاکانی پارێزگای بەسرە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رێژەی لە سەدا ٢٠ ی خوێندنگاکانی پارێزگای بەسرە ، حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنایان تێدا تۆمارکراوە و داوا دەکرێت خوێندن لەو پارێزگایە بە ئەلکترۆنی بکرێت .

سەندیکای مامۆستایانی بەسرە ئاشکرایکردوە ، تەنھا لە ماوەی یەک ھەفەتدا ٢٩٥ حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو خوێندکارانی بەسرە تۆمار کراوە و زیاتر لە ٤٥ مامۆستا و فەرمانبەریش توشی ڤایرۆسەکە بون  ، تا ئێستاش لە ١٤٠ خوێندنگا کە رێژەی لە سەدا ٢٠ ی خوێندنگاکانی بەسرە پێکدەھێنن ، حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە ، ئەم ئامارانەش لە ئێستادا مەترسیدارە ، ھەربۆیە داوایان کردوە تا ئامارەکان کەم دەبنەوە خوێندن لە پارێزگای بەسرە بە ئەلکترۆنی بکرێت .