خامنەیی لەسەر قاسم سولەیمانی رەخنە لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەگرێت

02/05/2021
عەلی خامنەیی وتار
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەتوندی رەخنە لەوەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەگرێت لەسەر ئەو قسانەی لەبارەی قاسم سولەیمانی کردوویەتی.

عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتارێکدا ڕایگەیاند، مایەی سەرسوڕمانە لێپرسراوێکی باڵای ئێران بەشێوەیەک قسە لەسەر قاسم سولەیمانی بکات کە ئەمریکاش ھەمان قسە دەکات، ئەوەش دەبێت ھۆی زیاتر دڵخۆشکردنی دوژمنانی ئێران و ئەو وڵاتانەی دژی ھەژموون و پێگەی تارانن لەناوچەکەدا.
وتیشی، پێویستە ھەموان ئەو راستییە بزانن کە تەنھا وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەواوی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دیاری ناکات، بەڵکو وەزارەتی جێبەجێکاری پلانی داڕێژراوی تایبەتی بە سیاسەتی دەرەوەیە.