تورکیا فشارەکانی لەسەر دراوی گریمانەیی بتکۆین توندتر دەکاتەوە

02/05/2021
بتکۆین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە حکومەتی تورکیا مەرسومێکی سەرۆکایەتی دەرکردووە کە تیایدا ئاماژە بە دراوی گریمانەیی بتکۆین دەکات کە سەرچاوەی پارەدارکردنی رێکخراوە تیرۆرستییەکانە لە تورکیا.

دەرکردنی ئەو مەرسومەی سەرۆکایەتی تورکیا لە دوای ئەوە دێت لە کۆتایی مانگی ئازاریش، بانکی ناوەندی تورکیا ھۆشداریدا بوو لە مامەڵەی ئەو جۆرە دراوە گریمانەییە لە کڕین و فرۆشتنی کاڵا و شمەکدا، چونکە تەنھا ژمارەن و کەڵەکەبوونی سەرمایەی لێچاوەڕوان ناکرێت.