جەواد زەریف داوای لێبوردن لە لایەنگرانی قاسم سولەیمانی دەکات

02/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردن لەگەلی ئێران و لایەنگرانی قاسم سولەیمانی دەکات لەدوای بڵاوبونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی، کە کاردانەوەیەکی زۆری لەناوخۆی وڵاتەکەدا دروستکردوە .

زەریف لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لەئینستاگرام نوسیویەتی، ئەوەی لە ھەفتەی رابردوودا بڵاوبووەوە، ھیچ مەبەستێکی نەبووە و بڕیاریش نەبوە وتەکانی نە بەو شێوە فراوانە و نە بە شێوەیەکی سنورداریش بڵاوبکرێتەوە ، بەڵام بڵاوکردنەوەی لەم کاتەدا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و بۆ ئامانجی سیاسی بوە. 

زەریف داوای لێبوردنی لە گەلی ئێران کردوە و دوپاتیکردووەتەوە، ھیچ مەبەستی نەبوە رۆڵی سولەیمانی کەم بکاتەوە لە پاراستنی ئاسایشی ئێران و ناوچەکە و ئەگەر بیزانیایە وتەکانی بەو شێوەیە بڵاودەکرێنەوە ھەرگیز نەیدەوت .

زەریف لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە مارسی رابردودا ئەنجامدراوە و ئێستا بەشێک لە تۆماری دەنگیی ئەو چاوپێکەوتنە دزەی پێکراوە، وتوێتی ، قاسم سولەیمانیی دیبلۆماسیەتی کردووەتە قوربانیی سەربازیی و ئەوەش رۆڵی ھەبوە لە لەناوچونی رێککەوتنی ئەتۆمی. ئەم لێدوانەش زەریفی روبەروی رەخنە و دژایەتیەکی زۆر کردووەتەوە لەناوخۆی ئێراندا.