دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە

02/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت کە ماوەی ھەفتەیەکە بە ھۆی پێشبینی بۆ زیادبوونی خواست لەسەری بەردەوام بوولە بەرزبوونەوە بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینیەکانەوە ئاڕاستەی خۆی گۆڕی و بەرەو دابەزین ڕۆیشت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ٢% دابەزی و بە ٦٦ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل خاوی تەکساسیش بە ڕێژەی ١.٥% دابەزی و بە ٦٣ دۆلار فرۆشرا.
پێشبینیەکانی بانکی گۆڵدمان ساکس بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا بە ٨٠ دۆلار بۆ ھەربەرمیلێک  لە لایەن ناوەندی ئینێرجی ئەسپێکتەوە بە ئەستەم دەزانرێت بە ھۆی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا لە ھیندستان نرخی نەوت لە ماوەیەکی نزیکدا ٧٠ دۆلار تێبپەڕێنێت.