قوباد تاڵەبانی: د. فیراز خزمەتێکی بەرچاوی بە کەرتی تەندروستی و ھاوڵاتیان گەیاند

21/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەبۆی کۆچیدوایی د. فیراز مەعروف بەرزنجی پزیشکی دێرین و بەئەزموونی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لە سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، د.فیراز خانمێکی مرۆڤدۆست و پزیشکێکی بەئەزموون و دڵسۆزی شاری سلێمانی بوو، کە خزمەتێکی بەرچاوی بەکەرتی تەندروستی و ھاوڵاتیان گەیاند، کۆچکردنی جێگای داخە.

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان سەندیکای پزیشکانی کوردستان


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو د. فیراز معروف بەرزنجی

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (د. فیراز معروف بەرزنجی)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو (د.فیراز) خانمێکی مرۆڤدۆست و پزیشکێکی بەئەزموون و دڵسۆزی شاری سلێمانی بوو کەخزمەتێکی بەرچاوی بەکەرتی تەندروستی و ھاوڵاتیان گەیاند، کۆچکردنی جێگای داخە. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ھەموو پزیشکانی کوردستان و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال