زانکۆی کێنستی ئەمریکا کورسی خوێندنی دکتۆرا بۆ زانکۆی راپەڕین دابین دەکات

19/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

زانکۆی کێنستی ئەمریکا کورسی خوێندنی دکتۆرا بۆ زانکۆی راپەڕین دابین دەکات، لە قۆناغی یەکەمدا پڕۆسەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بێت.

زانکۆی راپەڕین و زانکۆی کێنست لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رێککەوتنێکی زانستیان راگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکە زانکۆی کێنست چەند کورسییەکی خوێندنی دکتۆرا لە بواری زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی دکتۆرای زانکۆی راپەڕین دابین دەکات.

 ھەر بەپێی رێککەوتنەکە بڕیارە، لە قۆناغی یەکەمدا پڕۆسەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بێت لە قۆناغەکانی داھاتووشدا رێککەوتنەکان فراوانتر دەکرێت بەشەکانی دیکە دەتوانن لەو زانکۆیە درێژە بە خوێندن بدەن و ژمارەی کورسیەکانی خوێندن زیاتر بکرێت