وەزیری پەروەردەی: پلانمان ھەیە دوای جەژن بگەڕێینەوە ناوەندەکانی خوێندن
کوردسات نیوز
وەزیری پەوەردەی ھەرێم رایدەگەیەنێت، بەرنامەمان ھەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندن و ھەروەھا پلانمان ھەیە دوای جەژن بگەڕێینەوە ناوەندەکانی خوێندن.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایدگەیاند، داخستنی دەرگای خوێندنگەکان بەھۆی کۆرۆناوە کێشەیەکی جیھانییە و کۆرۆنا گرفتی نەچوونە خوێندنگەی لە ١٢٧ وڵات دروستکردووە و لە ھیچ وڵاتێک کوالێتی خوێندن وەک خۆی نەماوە.
وتیشی، لە ھەرێمی کوردستانیش دەرگای خوێندنگەکان بەبڕیاری لیژنەی باڵا و تەندروستی بووە و ھەوڵمانداوە ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان بپارێزین.
راشیگەیاند، بەرنامەمان ھەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندن و ھەروەھا پلانمان ھەیە دوای جەژن بگەڕێینەوە ناوەندەکانی خوێندن و پڕۆگرامەکانی خوێندن کەمکراونەتەوە.
وەزیری پەروەردە دەڵێت، شانازی دەکەین بە توانایەکی کەم توانیومانە قوتابخانەی ئەلکترۆنی دابمەزرێنین.
|