شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بەزاندنی سەروەری خاکی عێراقە

19/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد رایگەیاند، ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بەزاندنی سەروەری خاکی عێراقە و رەتیدەکەنەوە، ھێرشەکە پێشێلکردنێکی بەرچاوی ئەو بەڵێننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کە پەیوەندی ھاوسێیەتی نێوان وڵاتان رێکدەخات.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بە ئامانجگرتنی ھاووڵاتیانی بێ دیفاع لە خاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

دەشڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەن و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی ھەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێیان دانێن، داواش لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکات کە سستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆن بۆ ئاسمانی ھەرێم و عێراق دابینبکات کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی ھێزە نەناسراوەکان.