ئەمینداری بزوتنەوەی بابلیون ئیدانەی ھێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات

18/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون رایگەیاند، ئیدانەی ھێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات و داواش لە ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات یەکڕیزبن و پێکەوە دژی دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ھێرشانە بوەستنەوە.

رەیان کلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بەتوندی ھێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی ئیدانە دەکات و داواش لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەکات پێکەوە دژی دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ھێرشانە بوەستنەوە.

رەیان کلدانی، سەرەخۆشی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کەسوکاری شەھیدانی دژەتیرۆر دەکات و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.