جەعفەر شێخ مستەفا راگەیەندراویکی سەبارەت بە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە

18/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند، ئامانج لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستانە و ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم و عێراقە شکۆ و سەروەری خاک و نیشتیمان بپارێزن.

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت دەکات و دەڵێت بۆ ھەموو لایەک ڕوونە کە ئامانج لەو کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانەدا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکانە لە حکومەتیی ھەرێم و عێراقی فیدراڵ، کە شکۆ و سەروەری خاک و نیشتیمان بپارێزن و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم ھێرشە تیرۆریستیانەدا، بۆ ئەوەی چیتر ناوچەکەمان نەبێت بە قوربانی ململانێ ناوچەییەکان و کێشە نێودەوڵەتییەکان ".