وەزارەتی کارەبا: لە وەرزی پاییزدا رۆژانە ١٧ سەعات کارەبا دەدرێتە ھاوڵاتییان
کوردسات نیوز
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لە وەزری پاییزدا رۆژانە ١٧ سەعات کارەبا بە ھاوڵاتییان دەدرێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەرزی پاییزدا، رۆژانە ١٧ سەعات کارەبای نیشتمانی بە ھاوبەشانی کارەبا دەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، لۆدی سەر کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە و بەوەش وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا دەتوانن بەشێوەی باشتر کارەبا بەرھەمبھێنن.
|