بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت رونکردنەوەیەکی لەبارەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە

18/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت رونکردنەوەیەکی لەبارەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ئێستاش زانیاری دروست و پشت راستکراوە لەبەردەست نییە سەبارەت بەو لایەنەی ھیرشەکەی ئەنجامداوە.

دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت- تانجەرۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەعات ٤:٠٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنەوە ھێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دەستبەجێ ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا زانیاری دروست لەبەردەست نییە سەبارەت بە ئەو لایەنەی ھیرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بەپێی ئاماری پشت راستنەکراوە چەند کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام زانیاری لەبارەی بریندارەکان و ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوەدا لەبەردەست نییە.