ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستپێدەکات

18/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستپێدەکات و گۆڕانکاری کەشوھەوا و ھاوکارییە نێودەوڵەتییەکانیش تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبن.

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا دەستپێبکات و سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان وتار پێشکەشدەکەن و وەفدی حکومەتی عێراقیش بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەشداری دەکات کە کۆبوونەوەکان لە ئەمڕۆوە تا ٢٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانیشدا چەندین کۆبوونەوە و دیداری نیوان سەرکردەکانی جیھان بەڕێوەدەچێت.

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەمساڵی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە خولی ٧٨ھەمینە، بریتین لە کاریگەری خراپی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و یەکخستنی ھاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەشوھەوا.