لە عێراق ٣٧ ھەزار خێزان بە نایاسایی مووچە وەردەگرن
کوردسات نیوز
ژمارەی کرێکارانی بیانی لە عێراق بە نزیکەی ٨٠٠ ھەزار کرێکار دەخەمڵیندرێت و مانگانەش کۆی مووچەکەیان دەگاتە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.
حسێن عەرەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ٣٧ ھەزار خێزان لە عێراق بە نایاسایی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، بەپێی گرتنەبەری رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانیش مووچەکەیان راگیراوە.
وتیشی، بەپێی ئامارە رەسمییەکان لەئێستادا نزیکەی ٨٠٠ ھەزار کرێکاری بیانی لەعێراق کاردەکەن و مانگانەش کۆی مووچەکەیان دەگاتە ٣٢٠ ملیۆن دۆلار، ئەو ئامارەش تەنھا ئەو کرێکارانە دەگرێتەوە کە بە رەسمی و بە رێگەی یاسایی ھاتوونەتە عێراق، نەک ئەوانەی بە رێگەی قاچاخ و نایاسایی ھاتوون و تۆمارنەکراون.
|