نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبووەوە
کوردسات نیوز
بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٩٤ دۆلاری تێپەڕاند.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیھان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە ٩١ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
سعودیە و ڕوسیا لە چوارچێوەی پلانەکانی ئۆپێک پڵەسدا کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانیان تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکردەوە، لەگەڵ زیادکردنی بەرھەمھێنانی پاڵاوگەکانی چین، ئەمەش بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکاندا.
لە دوای ھەڵگیرساندنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین لە ساڵی رابردووە ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بگاتەوە ئەو ئاستە.
|