وەزارەتی دارایی زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرادەکات

17/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، گەیشتنی پارەکەی بەغدا چەند ڕۆژێکی پێویستە و تا ٧٠٠ ملیارەکە نەگات دەستبەدابەشکردنی موچە ناکرێت.

لەبارەی کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانەوە ئەو سەرچاوەیە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، هەر کاتێک پارەکەی بەغداد گەیشت لە ھەرێمی کوردستان مووچە دابەش دەکرێت.

وتیشی، گەیشتنی پارەکەی بەغداد رێوشوێنی دارایی پێویستە و چەند رۆژێکی پێدەچێت دەگاتە ھەرێم.

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پێشنیاری پێدانی قەرز بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ سێ مانگ بە ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا، پارەکە بۆ مانگەکانی نۆ و ١٠ و ١١ی موچەخۆرانی ھەرێمە.