لیژنەی دارایی میوانداری ھەردوو وەزیری دارایی ھەرێم و عێراق دەکات
کوردسات نیوز
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆکردن و لەبارەی کێشەکانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لە دوو رۆژی داھاتوودا بانگھێشتی وەزیرانی دارایی ھەرێم و عێراق دەکات.
خەلیل دۆسکی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بۆ ئاگاداربوون لە تەواوی وردەکارییەکان و ئەو کێشە و گرفتەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دروستبووە، لە دوو رۆژی داھاتوودا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری ئاوات جەناب وەزیری دارایی ھەرێم و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکات.
وتیشی، لیژنەی دارایی ھەردوو وەزیری دارایی و ھەرێمی بۆ میواندارییەکە ئاگادارکردووەتەوە و بەشێکی تری کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ لەبارەی داھاتە نەوتی و نانەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان.
|