بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی حاجی فەیسەل کەتۆ ئاغا دەکات
کوردسات نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچیدوایی"جاریە سالح مستەفا"پوری حاجی فەیسەل کەتۆ ئاغا پەیامێکی هاوخەمی ئاراستە دەکات و رایگەیاند، بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو خانەوادەی تێکۆشەری (کەتۆ) دەکەم کە نمونەیەکی ھەرەباڵان لەخەبات و قوربانیدان
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ھەڤاڵ کاک حاجی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆک ، خزمانی دولێجان کەتو
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (جاریە ساڵح مستەفا ) پوری بەڕێزتانم پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمەتان پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو خانەوادەی تێکۆشەری (کەتۆ) دەکەم کە نمونەیەکی ھەرەباڵان لەخەبات و قوربانیدان
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شادبکات سەبووری و ئارامیش بە ھەموولایەکتان ببەخشێت
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|