ئەمریکا جارێکی تر لەسەر دۆلار ھۆشداری دەداتە عێراق
کوردسات نیوز
ئەمریکا ھۆشداری دەداتە عێراق و دەڵێت، پێویستە رێکارەکان دژی ئەو بانکانە توندتر بکاتەوە کە تائێستاش بە خراپی مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەکەن ئەگینا سزایان دەدات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەندین جار لە گفتوگۆ و دانوستانەکانیان لەگەڵ عێراق بەتایبەتیش لێپرسراوانی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە پێیان وتوون پێویستە رێکار و رێوشوێنی توند بگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو ھەموو کەس و بانکانەی بە شێوەیەکی خراپ مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەکەن بەتایبەت بە قاچاخبردنی بۆ دەرەوەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای گفتوگۆ و سەپاندنی سزاش بەسەر چەند بانکێکی بازرگانی عێراقدا، بەڵام تائێستاش ھەندێک بانک بەشێوەیەکی مەترسیدار و خراپ مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەکەن و ئەگەر بانکی ناوەندیی عێراق رێکار و رێوشوێنی توندیان لەدژ نەگرێتەبەر، سزای نوێی ئەمریکای بەدواوە دەبێت.
|