ئەمریکا ھۆشداری بە ئێران دەدات ئەو پارەیەیی لێخۆشبوونی بۆکراوە بۆ ئامانجی جیاواز بەکارینەھێنێت

14/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا ھۆشداریدەدات بە ئێران، ئەو بڕە پارەیەیی لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە بۆ ئامانجی جیاواز بەکاری نەھێنێت.

"جۆن کیربی"رێکخەری پەیوەندی ستراتیژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر ئێران ئەو شەش ملیار دۆلارەی لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە و لە کۆریای باشوور ڕاگیراوە، بێجگە لە بەکارھێنانی بۆ کڕینی پێداویستیە سەرەکییە مرۆییەکان، بۆ ھەر شتێکی تری بەکاربھێنێت، ئەوا سەرلەنوێ سزای بەسەردا دەسەپێننەوە.

وتیشی، ئەو سامانانەی لێخۆشبونیان بۆ دەرکراوە، سنووردارکردنی توندتریان دەبێت لە چاو کۆریای باشووردا و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چاودێری بەکارھێنانی پارەکە دەکات.