ھاوار نیوز: ١٧٤ خێزانی عێراقی کەمپی ھۆلیان بەجێھێشت

14/09/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

١٧٤ خێزانی عێراقی کەمپی ھۆلیان لە رۆژئاوای کوردستان بەجێھێشت، بڕیارە بگەڕێنەوە بۆ عێراق و لە نزیک موسڵ نیشتەجێ بکرێن.

ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، ١٧٤ خێزانی عێراقی، کە ژمارەیان ٦٥٣ کەسە، کەمپی ھۆیان لە رۆژئاوای کوردستان بەجێھێشت و دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق.

بڕیاروایە ئەو خێزانە عێراقییانە کە کەسوکار و منداڵانی داعشن، بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعە لە نزیک موسڵ نیشەجێ بکرێن.

کەمپی ھۆل نزیکەی ٥٥ ھەزار کەسی تێدایە کە زۆرینەیان عێراقیین، تائێستاش عێراق نزیکەی سێ ھەزار ھاووڵاتیی وڵاتەکەی لە کەمپی ھۆڵەوە گەڕاندووەتەوە بۆ کەمپی جەدعە لە نزیک موسڵ.