سەرۆککۆمارپەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا دەکات
کوردسات نیوز
د.لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، پەیامێکی ھاوخەمی و ھاوسۆزی ئاراستەی محەمەد یونس مەنفی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا کرد، بەھۆی کارەساتی لافاوەکەی لیبیاوە کە ژمارەیەک شاری ئەو وڵاتەی گرتەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار:
بەڕێز سەرۆک محەمەد یونس مەنفی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا
سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت
بەو پەڕی دڵتەنگییەوە ھەواڵی لافاوە مەترسیدارەکەمان پێگەشت کە چەند ناوچەیەکی لیبیای گرتەوە و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.
داوا لە خودای گەورە دەکەین کە گەلی لیبیای برا بپارێزێت و ئاسایش و ئاشتی بە وڵاتەکەتان ببەخشێت.
ھاوخەمی وسەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەی قوربانیان و ھیوای چاکبوو نەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزمان
د.لە تیف ڕەشید
سەرۆککۆماری عێراق
|