ئەمشەو کۆمپانیانی ئەپڵ ئایفۆن ١٥ نمایش دەکات
کوردسات نیوز
ئەمشەو کۆمپانیای ئەپڵ زنجیرە نوێیەکەی ئایفۆن نمایش دەکات، لە سبەینێەوە ناونوسین بۆ کڕینی ئایفۆنە نوێیەکە لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
کۆمپانیانی ئەپڵ ئەمشەو لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا و لە ھۆڵی ستیڤ جۆبس لە ئەمریکا، زنجیرە نوێکەی ئایفۆن نمایش دەکات، کۆمپانیای ئەپڵ لەو بارەیەوە دەڵێت، زنجیرە مۆبایلی ئایفۆنە نوێیەکان، لە ھەیکەلێکی تیتانیۆم دروستکراوە و رامی مۆبایلەکە شەش بۆ ھەشت گیگابایت دەبێت، کامێراکەشی ٤٨ مێگاپکسڵ دەبێت.
راشیگەیاند، ئایفۆن ١٥ی پڕۆ بە چوار رەنگ بەردەستە دەبێت کە رەنگەکانی رەش و زیوی، لەگەڵ دوو رەنگی نوێ کە رەنگی شین و خۆڵەمێشین.
نرخەکانی زنجیرە نوێیکەی ئایفۆن لە ٧٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ ھەزار و ٢٩٩ دۆلار ئەوەش بەراورد بە ئایفۆن ١٤ لە ھەموو جۆرەکان، ١٠٠ دۆلار نرخەکەی زیادیکردووە.
بریکاری بەرھەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە سلێمانی و ھەولێریش رایانگەیاند، لە سبەینێوە ھاووڵاتیان دەتوانن دەستبکەن بە ناونسین بۆ کڕینی بەرھەمە نوێیەکانی ئەپڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەگاتە دەستیان.
|