کۆریای باکور ئیدارەکەی بایدن تۆمەتبار دەکات

02/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆریای باکور ئیدارەی جۆ بایدنی بە پەێڕەوکردنی سیاسەتێکی دوژمنکارانە تۆمەتبارکرد

کۆریای باکور ئیدارەی جۆ بایدنی بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دوژمنکارانە تۆمەتبارکرد. لەکاتێکدا کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆ شیکردنەوەی ستراتیژی ئیدارەکەی بەرامبەر کۆریای باکور و بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئەو وڵاتە، پیۆنگ یانگ  ھێرشێکی توندی کردووەتە سەر ئیدارەکەی و تۆمەتباری کردوە بە پەیرەوکردنی سیاسەتێکی دوژمنکارانە بەرامبەری. 
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، لێدوانەکانی ئەمدواییەی کاربەدەستانی ئیدارەکەی بایدن بەڵگەی ئەوەن واشنتۆن دەیەوێت درێژە بە سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆی بدات بەرامبەر ئەو وڵاتە. 
ھەفتەی رابردو بایدن لە دوایین لێدوانیدا بەرنامە ئەتۆمیەکەی کۆریای باکوری بە ھەڕەشەیەکی جدی بۆسەر ئاسایشی جیھان ناوبرد.