یەکێتی و گۆڕان ھاوپەیمانێتییان پێک ھێنا

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاوپەیمانێتی کوردستان، لە نێوان یەکێتی نشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران، بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان، بە سەرۆکایەتی لاھور شێخ جەنگی راگەیەنرا.

رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر پێشنیازی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، لاھور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی ھاوپەیمانێتییەکە دەکات.

وتیشی، بەپێی ئەو ھاوپەیمانێتییە، لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک،یەکێتی دەبێتە ھێزی یەکەم و لەسەر ئاستی عێراقیش دەبێتە براوەی سێیەمی ھەڵبژاردن.

رزگار حاجی حەمە رایگەیاند، ھاوپەیمانی کوردستان، لەسەر ئاستی ١٠ پارێزگای عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشداری دەکات و کاندیدەکانیش لە نێوان یەکێتی و گۆران بە ھاوبەشی دەبێت.
 راشیگەیاند، کورد بەگشتی و ناوچە جێناکۆکەکان، سودمەندی یەکەمی ئەو ھاوپەیمانێتییە دەبن.