عێراق بووەتە چوارەم گەورەترین ھاوردەکاری کاڵای تورکیا

30/08/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عێراق لە مانگی رابردوودا چوارەم گەورەترین ھاوردەکاری کاڵای تورکیا بووە و بە بەھای نزیکەی یەک ملیار دۆلار کاڵا و ماددەی خۆراکی لەو وڵاتەوە ھاوردەکردووە.

دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردوەتەوە، لە مانگی تەممووزدا بە بەھای ٢٠ ملیار و ٧٨ ملیۆن دۆلار کاڵا ھەناردەکراوە و بەراورد بە ھەمان مانگی ساڵی رابردوو رێژەکە ٨.٣% زیادیکردووە.

رونیشیکردووەتەوە، عێراق لە نێو وڵاتانی ھاوردەکاری کاڵای تورکیا ھاتووەتە پلەی چوارەم، لە دوای ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئەمریکا و بە بەھای ٩٧٨ ملیۆن دۆلار کاڵا ھەناردەی عێراق کراوە کە زۆربەی ماددە خۆراکییەکان و کاڵا و کەلوپەل بووە.